بە وێنە.. دەیەوێت ببێتە هاوشێوەی کیم کارداشیان

623 جار خوێندراوەتەوە کات02:05 بەروار11-09-2019
بە وێنە.. دەیەوێت ببێتە هاوشێوەی کیم کارداشیان
ڕاچڵەکین-

خانمێکی دانیشتووی ئەمریکا هێندە سەرسامی کیم کارداشیانە کە تا ئێستا زیاد لە ٢٠ نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجامداوە بۆ ئەوەی لەو ئێستێرەیە بچێت.

بە پێی هەواڵێکی لادبایبڵ، جێنیفەر پامپلۆنای تەمەن ٢٧ ساڵ، دانێشتووی شاری لۆس ئەنجلس لە ئەمریکا، تا ئێستا زیاد لە نیو ملیۆن دۆلاری لە نەشتەرگەریدا سەرف کردووە، لەوانە دوو نەشتەرگەری لوت گەورەکردنی سمت و گەورەکردنی سنگ و لابردنی چەند پەراسویەک بۆ گەشتن بە لەشولارێک لە شێوەی کارداشیان.

Jennifer says she has learnt her lesson. Credit: Caters

جێنیفەر دەیگێڕێتەوە کە دواهەمین کاری جوانکاری لەسەر جەستەی فیلەربوو بۆ لێوەکانی، بەڵام پاش چەند کاتژمێرێک هەستی بە ئاوسانێکی زۆر و ئازار کرد، دەلێت بە تەواوی روخساری تێکدا و توشی نیگەرانییەکی زۆری کرد، لە پاش ئەمەوە بڕیاری دا واز لە نەشتەرگەری جوانکاری بهێنێت.

جێنیفەر خۆی دان بەوەدا دەنێت کە ئاڵودەی نەشتەرگەریە جوانکارییەکانە، بەڵام دوای ئەو فیلەرە وانەی خۆی وەرگرت.

Jennifer says she her lip job left her in pain. Credit: Caters


She claims to have had eight ribs removed in the past. Credit: Caters