ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە

39 جار خوێندراوەتەوە کات10:38 بەروار11-09-2019
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە

راچڵەكین-

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی ئەیلولی 2019 بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك كۆدەبێتەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمدا، سێ پرسی سەرەكی  تاووتوێ دەكرێن كە پێكهاتوون لە:" خستنەڕووی دەرەنجامی كۆبوونەوەی هاوبەشی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە پەرلەمانی عێراق كە لە رۆژی 8ی ئەیلول ئەنجامدرا."

"گفتوگۆكردن لە بارەی كاریگەری و مەترسییەكانی پڕۆژەی سەرژمێری كە بڕیارە لە ساڵی 2020 لە عێراق بكرێت."

" گفتوگۆكردن لە بارەی چەند بابەتێكی پەیوەندیدار بە وەزارەتی دارایی."