سیروانی كوێخا نەجم ئازادكرا

298 جار خوێندراوەتەوە کات12:17 بەروار11-09-2019
سیروانی كوێخا نەجم ئازادكرا

راچڵەكین ـ فەرهەنگ فەرەیدون

ئەمڕۆ سیروان كوێخا نەجم، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئازادكرا.

رەهبەر سەید ئیبراهیم، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە(راچڵەكین)ی راگەیاند"ئەمڕۆ چوارشەممە 11-9-2019، سیروانی كوێخا نەجم، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئازادكراوە".

لەسەر سكاڵای‌ دەزگای‌ دژەتیرۆر رۆژی‌ 25-8-2019، دادگا بڕیاری‌ دەستگیركردنی بەپێی‌ مادەی‌ 421\31 بۆ سیروانی‌ كوێخا نەجم، ئەندامی‌ سەركردایەتی‌ یەكێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان دەركرد.

رۆژی‌ 28-8-2019، وتەبێژی ئاژانسی پاراستن و زانیاری-زانیاری لەسەر دەستگیركردنی سیروان كوێخا نەجم، روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند" سیروان كوێخا نەجم، تاوانبار نییە، تائێستا تەنها تومەتبارە بە كێشەیەك كە دەتوانێت وەك هەر هاوڵاتیەكی تری ئەم هەرێمە بچێتە بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوەی پەیوەندار و‌ بەرگری لە خۆی بكات".