عەدنان عوسمان بۆ راچڵەكین: خۆم بۆ خانەی راپەڕاندنی گۆڕان كاندید كردووە

71 جار خوێندراوەتەوە کات02:09 بەروار11-09-2019
عەدنان عوسمان بۆ راچڵەكین: خۆم بۆ خانەی راپەڕاندنی گۆڕان كاندید كردووە
راچڵەكین-

عەدنان عوسمان، هەڵسوڕاوی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، خۆی كاندید كردووە بۆ خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان.

عەدنان عوسمان، هەڵسوڕاوی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان بە(راچڵەكین)ی راگەیاند"ئەمڕۆ 11-9-2019، فۆڕمی خۆكاندید كردنم بۆ خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان پڕكردووەتەوە."

وتیشی"خۆم بۆ پۆستی سەرۆكی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان كاندید كردووە."

جڤاتی‌ نیشتمانی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان بڕیاریداوە رۆژی 14ی ئەیلولی 2019، هەڵبژاردن بۆ ئەندامانی خانەی راپەڕاندن ئەنجامبدرێت كە پێكدێن لە (رێكخەری گشتی، سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی، سكرتێری فراكسیۆنەكان، سكرتێری ژوورەكان، سكرتێری باژێڕوانەكان و سكرتێری كاروباری خەڵك) كە ئەمانیش لەناو ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی هەڵدەبژێردرێن و سكرتێری جڤاتی گشتیش لەلایەن ئەندامانی جڤاتی گشتییەوە هەڵدەبژێردرێت و راستەوخۆ دەبێتە ئەندامی خانەی راپەڕاندن.

بەپێی‌ پەیڕەوی‌ ناوخۆی‌ بزوتنەوەی‌ گۆڕان ئەندامانی‌ خانەی‌ راپەڕاندن بۆ دوو ساڵ هەڵدەبژێردرێن، هەرئەندامێكیش بۆ سێ‌ خول دەتوانێت بۆ هەمان پۆست خۆی‌ هەڵبژێرێت.

هاوكات، بزووتنەوەی گۆڕان بڕیاری داوە لە سەرەتای مانگی ١١دا كۆنفرانسی نیشتمانیی خۆی ببەستێت.