بۆ قسەكردن لەبارەی بوودجە، شاندێكی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

61 جار خوێندراوەتەوە کات02:46 بەروار11-09-2019
بۆ قسەكردن لەبارەی بوودجە، شاندێكی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات
راچڵەكین 

وابڕیارە شاندێكی هونەری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی بوودجەی هەرێم سەردانی بەغدا بكات.

شیروان میرزا، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە (راچڵەكین)ی راگەیاند"حكومەتی هەرێمی كوردستان، نوسراوێكی فەرمی ناردووە بۆ بەغدا و تێیدا ناوی شاندی هونەری هەرێمی  ئاشكرا كردووە، داوایكردووە كاتێك دیاری بكرێت بۆ ئەوەی شاندەكە سەردانیان بكات بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پڕۆژەیاسایی بوودجە و پشكی هەرێم تێیدا".

وتیشی"بەپێی زانیارییەكانی من ناوی نوێنەری وەزارەتی دارایی، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی كشتوكاڵ، وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ لە نوسراوەكەی حكومەتی هەرێم بۆ بەغدا هاتووە".
شیروان میرزا، ئاماژەی بەوەشكرد، "زانیاری نییە لەبارەی ئەوەی نوێنەری ئەو وەزارەتانە خودی وەزیرەكان دەبن یان نا".