حەوت كەس بە تۆمەتی كێشان و بازرگانی بە مادەی هۆشبەر سزادران

7 جار خوێندراوەتەوە کات03:03 بەروار11-09-2019
حەوت كەس بە تۆمەتی كێشان و بازرگانی بە مادەی هۆشبەر سزادران
راچڵەكین

بەڕێوەبەرایەتی  گشتی ئاسایشی سلێمانی سزادانی حەوت كەسی بەتۆمەتی كێشان و بازرگانی كردن بە مادەی هۆشبەر راگەیاند.

لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند"هێزەكانمان توانیان لە رۆژانی‌ 11ی نیسان تا ڕۆژی‌ 18ی ئایاری 2019، بەبڕیاری‌ دادوەر لە پارێزگای‌ سلێمانی‌ حەوت كەس بەپێی مادەی‌ (14 موخەدەرات) دەستگیر بكەن".

لە راگەیاندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە،  رۆژانی 3 و 4ی ئەیلولی 2019، لەلایەن دادگای‌ تاوانەكانی‌ سلێمانی ‌2، ئەو تۆمەتبارانە  سزادراون بەم شێوەیەی‌ لای‌ خوارەوە:

1- (أ، أ، ح) لەدایكبوی‌ ساڵی‌ 1978 رەگەزی‌ (نێر) پیشەی‌ كاسب، سزادرا بە زیندانی بۆ ماوەی‌ شەش مانگ و غەرامەكردنی‌ بەبڕی‌ 450 هەزار دینار.

2- (ف، أ، گ) لەدایكبوی‌ ساڵی‌  1978 رەگەزی‌ (نێر) پیشەی‌ كاسب، سزادرا بە زیندانی بۆ ماوەی‌ هەشت مانگ، غەرامەكردنی‌ بەبڕی‌  450 هەزار دینار.

3- (د، د، م) لەدایكبوی‌ ساڵی‌ 1999 رەگەزی‌ (نێر) پیشەی‌ كاسب، سزادرا بە زیندانی كردن بۆ ماوەی‌ شەش مانگ، غەرامەكردنی‌ بەبڕی‌  450 هەزار دینار.

4- (ك، م، ص) لەدایكبوی‌ ساڵی‌ 1985 رەگەزی‌ (نێر) پیشەی‌ كاسب، سزادرا بە زیندانی كردن بۆ ماوەی‌ پێنج ساڵ، غەرامەكردنی‌ بەبڕی‌  450 هەزار دینار.

5- (م، ف، م) لەدایكبوی‌ ساڵی‌ 1989 رەگەزی‌ (نێر) پیشەی‌ كاسب، سزادرا بە زیندانی كردن بۆ ماوەی‌ شەش مانگ، غەرامەكردنی‌ بەبڕی‌  450 هەزار دینار.

6- (پ، د، ع) لەدایكبوی‌ ساڵی‌ 1998 رەگەزی‌ (نێر) پیشەی‌ كاسب، سزادرا بە زیندانی كردن بۆ ماوەی‌هەشت مانگ، غەرامەكردنی‌ بەبڕی‌  450 هەزار دینار.

7- (س، ب، ص) لەدایكبوی‌ ساڵی‌ 1972 رەگەزی‌ (نێر) پیشەی‌ كاسب، سزادرا بە زیندانی كردن بۆ ماوەی‌ یەك ساڵ، غەرامەكردنی‌ بەبڕی‌ 450 هەزار دینار.