وەزیری پلاندانان: هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ دانانی نەخشەرێگای چاودێری كۆمەڵایەتی لەهەرێمی كوردستان

39 جار خوێندراوەتەوە کات03:26 بەروار11-09-2019
وەزیری پلاندانان: هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ دانانی نەخشەرێگای چاودێری كۆمەڵایەتی لەهەرێمی كوردستان

راچڵەكین-

وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت هەموو هەوڵێك دەدەن بۆ دانانی نەخشەرێگای چاودێری كۆمەڵایەتی،بۆئەوەی بەشێوەیەكی پێشكەوتوو و سەردەمیانە ئەو سێكتەرە لەخزمەت دانیشتوانی هەرێم بێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی ڕەوانەی راچڵەكین- كراوە، ئەمرۆ چوار شەممە 11-0-2019 د.دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم پێشوازی كردووە لە (رینی لیۆ سۆلانۆ) بەرپرسی سێكتەری كۆمەڵایەتی بانكی نێودەوڵەتی.

"لەدیدارێك باس لە كاروچالاكیەكانی بانكی نێودەوڵەتی كرا بەتایبەت لەدانان و جێبەجێ كردنی  پرۆگرامی تەكنیكیكە ساڵانێكە لە سێكتەری كۆمەڵایەتی كارایان لەسەر كردوە."

وەك لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە:" وەزیری پلاندانان داوای لێكردن بەردەوامبن لەسەر هاوكاریی و پاڵپشتیەكانیان بۆ هەرێمی كوردستان لەهەموو سێكتەرەكان بەتایبت هەماهەنگی كردن لەگەڵ وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی و دامەزراوەكان تری حكومەت بەمەبەستی دانانی نەخشە ڕێگای چاوێری كۆمەڵایەتی كە بەشێوەیەكی پێشكەوتوو سەردەمیانە بێـت تا بتوانێت لەو ڕێگەیەوەی ئاستی خزمەتگوزاریەكانی بگاتە دانیشتوانی هەرێم."

لەكۆتاییدا هاتووە:"لەبەشێكی تری دیدارەكە گفتوگۆلەبارەی كار و پرۆگرامەكانیانی داهاتوویان كرا لەهەرێم كە خۆی لە پاڵپشتی و دانانی پرۆگرامی تەكنیكی و هاكاری كردنی دامەزراوەكانی حكومەت دەبینیتەوە."