قوباد تاڵەبانی سەردانی لوبنان دەكات

60 جار خوێندراوەتەوە کات03:51 بەروار11-09-2019
قوباد تاڵەبانی سەردانی لوبنان دەكات

راچڵەكین-

جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم" بەمەبەستی بەشداری كردن لە دیداری زانكۆی ئەمریكی لە بەیروت " گەیشتە لوبنان.

سەمیر ھەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم رایگەیاند:" بەمەبەستی بەشداری كردن لە دیداری زانكۆی ئەمریكی لە بەیروت، ئەمڕۆ ١١/٩، قوباد تاڵەبانی سەردانی لوبنانی كردووە."

بریارە لەو دیدارەدا، قوباد تاڵەبانی، وتارێك پێشكەش بكات سەبارەت بە تەحەدداكانی بەردەم ھەرێمی كوردستان و عێراق لەرووی ئەمنی و ئابورییەوە و گۆڕانكاری ناوچەكە بە گشتی."

وتەبێژی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم ئەوەشی ڕوونكردەوە، ھەر لەمیانی سەردانەكەیدا قوباد تاڵەبانی، چەند كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدات.