وێنە نەبینراوەکانی هێرشی ١١ی سێپتێمبەر ببینە

238 جار خوێندراوەتەوە کات05:05 بەروار11-09-2019
وێنە نەبینراوەکانی هێرشی ١١ی سێپتێمبەر ببینە
راچڵەکین- 

ئەمڕۆ چوارشەممە بەروای ١١ی ئەیلول ١٨ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر هێرشە تیرۆرستییەکانی ناسراو بە (١١ی سێپتێمبەر) کە بە کوشندەترین هێرشی تیرۆرستی مێژوو دادەنرێت.

لە بەرواری ١١ی ئەیلولی ساڵی ٢٠٠١، چوار فڕۆکەی مەدەنی لە لایەن ئەندامانی رێکخراوی قاعیدەی تیرۆرستییەوە دەستیانبەسەردا گیرا و دووان لەو فڕۆکانە هەردوو باڵەخانەی سەنتەری بازرگانی جیهانییان لە شاری مانهاتن کردە ئامانج و نزیکەی ٣ هەزار کوژراو و ٦ هەزار برینداری لێ کەوتەوە. دوو فڕۆکەکەی دیکەش، یەکێکیان بینای وەزارەتی بەرگری (پێنتاگۆن)ی پێکا و ئەوەی دیکەش بەر لەوەی بگاتە کۆشکی سپی کەوتە خوارەوە.

د. ئێمیل چین یەکێک بوو لە یەکەم پزیشکەکان کە بگاتە جێی رووداوەکە و فریای برینداران بکەوێت، د. چین ئەو کاتە لە نەخۆشخانەیەکی شاری مانهاتن کاری دەکرد و هەر کە هەواڵی هێرشەکەی بیست، بە پەلە وەک خۆبەخشێک رووی کردە جێی رووداوەکە.

د. چین لە کاتی هەفتەی کارکردنی بۆ فریاکەوتنی قوربانیانی هێرشەکە، چەندین وێنەی گرتووە و ئەمڕۆ لە لایەن میدیاکانەوە بڵاوکرانەوە.