ئه‌رسه‌لان بایز پۆستێكی نوێ وه‌رده‌گرێت

2775 جار خوێندراوەتەوە کات07:07 بەروار11-09-2019
ئه‌رسه‌لان بایز پۆستێكی نوێ وه‌رده‌گرێت

راچڵه‌كین

به‌بریاری‌ كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی‌، جێگری سكرتێری‌ گشتی یه‌كێتی، ئه‌رسه‌لان بایز ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌ ده‌كرێت به‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ مه‌كته‌بی چاودێری و به‌دواداچون.

به‌گوێره‌ی‌ نواسرواێك كه‌ له‌لایه‌ن كۆسره‌ت ره‌سوڵ‌ عه‌لی‌ جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستانه‌وه‌ واژۆكراوه‌ تیایداهاتووه‌ "له‌به‌ر رۆشنایی كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی رۆژی شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 7-9-2019 و به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه‌ پێماندراوه‌ بڕیارماندا به‌ دانانی‌ هه‌ڤاڵ ئه‌رسه‌لان بایز، ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی سیاسی به‌ سه‌رپه‌رشتیاری‌ مه‌كته‌بی چاودێر و به‌دواوادچون".

هه‌ر له‌ نوسراوه‌كه‌دا هاتووه‌، كه‌ ئه‌و بڕیاره‌ له‌ رۆژی ده‌رچونیه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.