له‌ ساڵیادی هێرشه‌كانی‌ 11 سیپته‌مبه‌ردا تره‌مپ بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری زیاد كرد

35 جار خوێندراوەتەوە کات07:43 بەروار11-09-2019
له‌ ساڵیادی هێرشه‌كانی‌ 11 سیپته‌مبه‌ردا تره‌مپ بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری زیاد كرد

راچڵه‌كین

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند، بڕیارییداوه‌ بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌كه‌ی زیاد بكات و رایگه‌یاند نایه‌وێت ئه‌مریكا بخاته‌ نێو ململانییه‌وه‌.

ئه‌م وتانه‌ی سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌ وتارێكدا هات كه‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا به‌بۆنه‌ی ساڵیادی هێرشه‌كانی‌ 11 سیبته‌مبه‌ره‌وه‌ پێشكه‌شی كرد.

سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا وتیشی، نامانه‌وێت بچینه‌ ململانێیه‌وه‌، به‌ڵام زۆر به‌ به‌هێزی وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر هێرشێكمان بكرێته‌سه‌ر.

نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌س كوژران له‌ روداوه‌كانی‌ 11 سیبته‌مبه‌ردا دوای‌ ئه‌وه‌ی چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی رفێنراو خۆیان كێشا به‌ باره‌گای‌ سه‌نته‌ری‌ بازرگانی‌ جیهانی و وه‌زاره‌تی به‌رگری و تێكشكانی‌ فڕۆكه‌یه‌كی‌ تر له‌ ئاهه‌نگێكدا له‌ بنسلڤانیا.