جاستن ترۆدۆ په‌رله‌مانی‌ وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

91 جار خوێندراوەتەوە کات08:13 بەروار11-09-2019
جاستن ترۆدۆ په‌رله‌مانی‌ وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

راچڵه‌كین

سه‌رۆك وه‌زبرانی‌ كه‌نه‌دا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی‌ وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌ 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2019 به‌ڕێوه‌بچێت، كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ نزمبونه‌وه‌ی ئاستی جه‌ماوه‌ری ترۆدۆ.

ترۆدۆ كه‌ به‌نیازه‌ خۆی‌ بۆ خولی‌ دوه‌می سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی‌ وڵاته‌كه‌ی بپاڵێوێت، له‌گه‌ڵ جونی باییت، حاكمی گشتی كه‌نه‌دا و نوێنه‌ری‌ شاژنه‌ ئه‌لیزابێسی دووه‌م و داوای‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی‌ لێكرد.

ترۆدۆ له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی "له‌گه‌ڵ حاكمی گشتی كۆبومه‌وه‌ و داوای‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانم لێكرد و ئه‌ویش به‌ داواكارییه‌كه‌م رازی بوو".

جاستن ترۆدۆی ته‌مه‌ن 47 ساڵ، هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌ستپێكرد كه‌ به‌ جیاوازییه‌كی كه‌م له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئاندرۆ شیر له‌ پێشه‌وه‌یه‌.