وه‌فدێكی سه‌ربازی ئه‌مریكا گه‌یشته‌ توركیا

57 جار خوێندراوەتەوە کات10:22 بەروار11-09-2019
وه‌فدێكی سه‌ربازی ئه‌مریكا گه‌یشته‌ توركیا

راچڵه‌كین

جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئه‌ورووپا، ستیڤن تویتی و جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌ ناوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا، تۆماس بێرگیسۆن به‌ مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی سنووری سوریا، گه‌یشتنه‌ شاری ئورفا.

تویتی و بێرگیسۆن و شاندی یاوه‌ریان، دوای ئه‌نجامدانی دیدار و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌ ئه‌نقه‌ره‌، به‌فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت گه‌یشته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی گاپ له‌ ئورفا.

لێره‌دا له‌ لایه‌ن به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه‌وه‌ پێشوازی له‌ شانده‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ كرا و به‌كاروانێكی 10 ئۆتۆمبێلی به‌ره‌و شارۆچكه‌ی ئاكچه‌كاله‌ی سه‌ر سنووری سووریا به‌ڕێكه‌وتن.

له‌ میانی تێپه‌ڕینی كاروانه‌كه‌دا رێوشوێنی ئه‌منیی توند گیرایه‌به‌ر.

راگه‌یه‌نراوه‌ جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئه‌ورووپا، ستیڤن تویتی و جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌ ناوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا، تۆماس بێرگیسۆن له‌گه‌ڵ شاندی سوپای توركیا ئه‌و ناوه‌نده‌ هاوبه‌شه‌ به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ ئاكچه‌كاله‌ له‌ چوارچێوه‌ی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارامدا بنیاتنراوه‌.