تره‌مپ: جه‌نگی عیراق هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ بوو

138 جار خوێندراوەتەوە کات11:17 بەروار11-09-2019
تره‌مپ: جه‌نگی عیراق هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ بوو

راچڵه‌كین

سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا ئاشكرایكرد كه‌ جه‌نگی عیراق هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ بووه‌ و وتیشی، ئێران گفتوگۆی ده‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌باره‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌ لێدوانێكدا وتی، جه‌نگی عیراق كه‌ له‌ساڵی 2003 به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ بوو.

تره‌مپ له‌ باره‌ی‌ كێشه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران وتی، تاران ده‌خوازێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا گفتوگۆ بكات.

سه‌باره‌ت به‌ دوورخستنه‌وه‌ی جۆن بۆڵتۆن، راوێژكاری‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا، تره‌مپ وتی "بۆڵتۆن چه‌ندین هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی‌ كرد و هیچ رێككه‌وتنێك نه‌بوو له‌ نێوان ئه‌و و به‌رپرسه‌كانی‌ تری ئیداره‌ی‌ ئه‌مریكا.

وتیشی، له‌ ئێستادا پێنج ناو كاندید كراون بۆ وه‌رگرتنی پۆستی راوێژكاری‌ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا.