ڤیدیۆ: ڕه‌شه‌با نهێنی قژی تره‌مپ ی ئاشكرا كرد

3381 جار خوێندراوەتەوە کات11:35 بەروار11-09-2019
ڤیدیۆ: ڕه‌شه‌با نهێنی قژی تره‌مپ ی ئاشكرا كرد

ڕاچڵه‌كین-
سه‌رۆكی وڵاته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا "دۆناڵد تره‌مپ" له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن باسی له‌وه‌ كرد كه‌ قژی ئه‌و له‌ قژی هاوته‌مه‌نه‌كانی زۆر باشتره‌.

ئه‌م وتانه‌ی‌ تره‌مپ له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك له‌ پاڵێوراوه‌كان بووه‌ له‌ فاییتفیل له‌ باكوری كالیفۆرنیا و باسی له‌وه‌ كرد كه‌ له‌م ته‌مه‌نه‌یدا كه‌ 73 ساڵه‌ قژی زۆر باشتر و جوانتره‌ له‌چاو هاوته‌مه‌نه‌كانی.

تره‌مپ باسی له‌وه‌ش كردوه‌ كه‌ زۆر خۆشحاڵ ده‌بێت ئه‌گه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵك له‌به‌ر باراندا بیبینن ئه‌و كاته‌ی‌قژی ته‌ڕ ده‌بێت لانی كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی‌ بزانن كه‌ قژی خۆیه‌تی.

ئه‌و كاته‌ش كه‌ تره‌مپ  چۆته‌وه‌ ناو فڕۆكه‌كه‌ی‌ به‌هۆی ڕه‌شه‌بایه‌كی زۆره‌وه‌ كه‌ هه‌ڵیكردوه‌ به‌ ته‌واوه‌تی قژی هه‌ڵدراوه‌ته‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ له‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت و پێستی سه‌ری تره‌مپ ده‌رده‌كه‌وێت.