بۆچی كازم ساهیر له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ جیابۆته‌وه‌؟

5014 جار خوێندراوەتەوە کات11:41 بەروار11-09-2019
بۆچی كازم ساهیر له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ جیابۆته‌وه‌؟

ڕاچڵه‌كین-

به‌م دواییانه‌ نوێترین ڤیدیۆ و وێنه‌ی‌ كازم ساهیر له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی بڵاوبۆوه‌ له‌ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری عومه‌ر ی كوڕیدا بوون كه‌ چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له‌ ئێستا له‌ مه‌غریب ئه‌نجامدرا.

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ وێنه‌ و ڤیدیۆكانی كازم له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی هه‌واداره‌كانی پرسیاری ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن بۆچی كازم له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ جیابۆته‌وه‌؟ و ئه‌ی‌ بۆچی ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆلای دایكی منداڵه‌كانی له‌كاتێكدا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌و خانمه‌ش نه‌كرد كه‌ بڕیار وابوو هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكات؟ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ چه‌ندین چیرۆكی جیاواز له‌سه‌ر ژیانی سۆزداری كازم ده‌وترێت .

هۆكاری جیابوونه‌وه‌ی‌ كازم له‌ هاوسه‌ری یه‌كه‌می دوو چیرۆك له‌ پشتیه‌وه‌ هه‌یه‌، یه‌كه‌میان زیاتر له‌ خه‌یاڵه‌وه‌ نزیكه‌ و ده‌وترێت" به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ هاوسه‌ری كازم به‌هۆی كێشه‌ی‌ نێوانیانه‌وه‌ خه‌مبار بووه‌ و زۆر كات گریاوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ كازم به‌رگه‌ی‌ گریانی هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ نه‌گرتووه‌ و لێی جیابۆته‌وه‌ و بڕیاری ئه‌وه‌یداوه‌ به‌ ته‌نها بژی" هۆكاری دروستكردنی ئه‌م چیرۆكه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كازم كه‌سێكی هه‌ستیار و ڕۆمانسیه‌ .

چیرۆكی دووه‌م كه‌ كازم خۆی له‌ یه‌كێك له‌ پرۆگرامه‌كانی "وفا‌‌ء كیلانی" باسیكردوه‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ كه‌ له‌ ته‌مه‌نێكی زۆر منداڵ له‌ 19 ساڵیدا بووه‌ هاوسه‌رگیری كردووه‌ و دواتر چۆته‌ ناو دنیای هونه‌ر و به‌ناوبانگ بوون بۆ ئه‌وه‌ی‌ خێزانه‌كه‌ی‌ باشتر بژیه‌نێت به‌ڵام زۆر سه‌رقاڵبوونی به‌ كاری هونه‌ری و وایكردوه‌ كه‌ په‌یوه‌ست بوونی به‌ خێزانه‌كه‌یه‌وه‌ كارێكی ئاسان نه‌بێت.

به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌م دوو هاوسه‌ره‌ جیابوونه‌ته‌وه‌ په‌یوه‌ندی نێوان كازم و هاوسه‌ری پێشووی و كوڕه‌كانی و منداڵه‌كانی وسام ی كوڕیان زۆر باشه‌ و دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ ته‌نها یه‌كجار كازم په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ خانمێكی تونسی به‌ناوی "ساره‌" هه‌بووه‌ و ئه‌ویش به‌م دواییانه‌ له‌ یه‌كتر جیابونه‌ته‌وه‌.