به‌وێنه‌.. له‌نجه‌ پیرۆزبای ڕۆژی له‌دایكبوون له‌ خۆی ده‌كات

470 جار خوێندراوەتەوە کات12:24 بەروار12-09-2019
به‌وێنه‌.. له‌نجه‌ پیرۆزبای ڕۆژی له‌دایكبوون له‌ خۆی ده‌كات

ڕاچڵه‌كین-

خانمه‌ هونه‌رمه‌ند له‌نجه‌ عه‌لی له‌ڕێی هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان نوێترین وێنه‌ی‌ خۆی بڵاوكردۆته‌وه‌ و تیایدا پیرۆزبای یادی له‌دایكبوونی له‌خۆی كردوه‌.

له‌نجه‌ له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی‌ نوسیویه‌تی" یادی له‌دایكبوونم پیرۆز" و زۆرێك له‌ هه‌واداره‌كانی ده‌نگی پیرۆزبای ڕۆژی بونیان لێكردوه‌.

 له‌نجه‌ عه‌لی، له‌ بنه‌چه‌دا خه‌ڵكی گه‌رمیانه‌ و ئێسته‌ دانیشتووی وڵاتی به‌ریتانیایه‌، پێش كاری هونه‌ری پیشه‌ی پارێزه‌ری ده‌كرد له‌و شاره‌ی ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هاوسه‌رگیری كردووه‌ و له‌ دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا بووه‌ته‌وه‌، چه‌ند كلیپێلی تۆماركراوی هه‌یه‌، له‌نجه‌ دوای كۆچی دوایی خوشكه‌كه‌ی، ماوه‌یه‌ك له‌ كاری هونه‌ری دووركه‌وته‌وه‌، به‌ڵام ئێسته‌ سه‌رقاڵی كاره‌ هونه‌رییه‌كانیه‌تی و ئه‌م خانمه‌ له‌ ئێستادا به‌ گه‌شتێك له‌ شاری سلێمانیه‌.