دابەشكردنی مووچە بەردەوامە

408 جار خوێندراوەتەوە کات09:22 بەروار12-09-2019
دابەشكردنی مووچە بەردەوامە

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی و ئابوری، بەردەوامی دەدات بەدابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی وەزارەت و دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە راچڵەكین-ی راگەیاند:" ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی ئەیلولی 2019 مووچەی وەزارەتی دارایی دابەشدەكرێت."

ئاماژەی بەوەشكرد:" یەكشەممەی داهاتوو 15ی ئەیلولی 2019 مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەكرێت."

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان بۆ دابەشكردنی موچە پشت بە دوو سەرچاوەی دارایی دەبەستێت، یەكەمیان، پارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستانە بەشێوەی سەربەخۆ كە مانگانە 317 ملیار دینارە، دووەمیان ناردنی پشكی هەرێمی كوردستانە لە بەغداوە كە مانگانە 522 ملیار دینارە.