فەرمانی لەسێدارەدان بۆ بكوژانی تاریقی بەقاڵ دەرچوو

446 جار خوێندراوەتەوە کات11:06 بەروار12-09-2019
فەرمانی لەسێدارەدان بۆ بكوژانی تاریقی بەقاڵ دەرچوو

راچڵەكین-

دادگای سلێمانی، فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ بكوژانی تاریقی بەقاڵ دەركرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی ئەیلولی 2019 ، تۆمەتبارانی دۆسێی كوشتنی تاریقی بەقاڵ، بۆ جاری دووەم  دادگایی كران.

دوای كۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییكردنیان، دادگا فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ هەرسێ تاوانبارەكە دەركرد. 

ڕۆژی 27 ی مانگی ڕابردوو, یەكەم دانیشتنی دادگا بۆ دادگاییكردنی بكوژانی تاریقی بەقاڵ دەستیپێكرد و دایك و خاڵی تاریقی بەقاڵ وتەیان لێ وەرگیرا, بەڵام بەهۆی ئاڵۆزییەوە دانیشتنەكە دواخرا.

رۆژی 18ی كانوونی یەكەمی ساڵی ڕابردووتاریقی بەقاڵ لەدوای ئەوەی دەڕابەی دوكانەكەی دادەداتەوەو بەرەو ماڵەوە بەڕێدەكەوێت، بە ئۆتۆمبێلەكەیەوە بێسەروشوێن بوو، لە دوای چەند مانگێك، ئاسایشی سلێمانی تەرمەكەی لەنێوان گەڕەكی ڕاپەڕین و قولەرەیسیدا لە شاری سلێمانی دۆزییەوە و دەستگیركردنی بكوژەكانی راگەیاند.

٧-٤-٢٠١٩ باندێكی سێ كەسی لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیركران كە چەندین "تاوانی جۆراوجۆریان ئەنجامدابوو" دانیشیان بەوەدانا هەریەك لە تارقی بەقاڵ و مەریوانی دارا رەزایان كوشتووە.