پەرلەمانتارێكی كورد: دوو وەزیری حكومەتەكەی عەبدولمەهدی بەنیازن دەستلەكاربكێشنەوە

186 جار خوێندراوەتەوە کات01:14 بەروار12-09-2019
پەرلەمانتارێكی كورد: دوو وەزیری حكومەتەكەی عەبدولمەهدی بەنیازن دەستلەكاربكێشنەوە

راچڵەكین-

پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت، دوو وەزیری حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران نیازی دەستلەكاركێشانەوەیان هەیە و پەرلەمانیش داوای هۆكارەكەیان لێ دەكات.

رێبوار كەریم مەحمود، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكردووە:" وەزیرێك یان دووان نیازی ئەوەیان هەیە دەستلەكاركێشانەوە لە حكومەت پێشكەش بكەن و ئەو كارەشیان خستووەتە سەرەتای دەستپێكردنی وەرزی نوێی یاسادانان."

وتیشی:" ئەگەر ئەو دوو وەزیرە دەستلەكاركێشانەوەیان پێشكەشكرد ئەوا پەرلەمان داوای هۆكارەكەی دەكات، بۆئەوەی بزانین ئایا بەهۆی قەناعەت و بیركردنەوەی خۆیانە یان بەهۆی گوشارە سیاسیەكانەوەیە لە سەریان."

بڕیارە لەگەڵ دەستپێكردنی وەرزی نوێی یاسادانانی پەرلەمان، بانگهێشتی چەندین وەزیر بكرێت بۆ لێپرسینەوەو بەپێی بۆچوونەكانیش ئەگەری هەیە چەند وەزیرێك لەكارەكانیان دوربخرێنەوە بەبیانوی ئەوەی ئەدایان باش نەبوە، هەندێك لایەنیش پێیان وایە هەوڵی لادانی ئەو وەزیرانە لەلایەن كوتلە گەورەكانەوەیە بۆ ئەوەی بیانگۆڕن بۆ كەسانی دیكە كە سەربە لایەنەكانی خۆیان بن لەپێناو بەرژەوەندیە تایبەتیەكانیان.