وتەبێژی حكومەتی هەرێم: نزیكەی 34 ملیار دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی رێگاو بانی پارێزگاكان تەرخانكراوە

41 جار خوێندراوەتەوە کات02:00 بەروار12-09-2019
وتەبێژی حكومەتی هەرێم: نزیكەی 34 ملیار دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی رێگاو بانی پارێزگاكان تەرخانكراوە

راچڵەكین-

وتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، حكوومەت بودجەی بۆ نۆژەنكردنەوەی رێگەوبانی هەرچوار پارێزگای هەرێمی كوردستان تەرخان كردووە.

جوتیار عادل ، رایگەیاند،  بڕی 33 ملیار و 876 ملیون دیناری تەرخانكردووە بۆ نۆژەنكردنەوەی ڕێگاوبانی چوار پارێزگاكەی هەرێم.

روونیشیكردەوە، پێش ھاتنی وەرزی زستان و لە ماوەی دوو مانگ و نیودا پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی رێگەكان جێبەجێ دەكرێت.