بە وێنە.. ژنێکی سعودی بەرەنگاری باڵاپۆشی دەبێتەوە

2788 جار خوێندراوەتەوە کات03:38 بەروار12-09-2019
بە وێنە.. ژنێکی سعودی بەرەنگاری باڵاپۆشی دەبێتەوە
ڕاچڵەکین- 

خانمانی چالاکوانی دانیشتووی شانشینی سعودییە بەرەنگاری یاسا توندەکانی باڵاپۆشی وڵاتەکەیان دەبنەوە و هەندێکیان بە جلوبەرگی خۆرئاواییەوە لە شوێنە گشتییەکاندا دەردەکەون.

بە پێی هەواڵێکی پێگەی دەیلی مەیڵ، ماشیل الجلودی تەمەن ٣٣ ساڵ، دانیشتووی شاری ریازی پایتەختی سعودییە، پۆشینی عەبای رەتکردووەتەوە و بە جلوبەرگی رۆژئاواییەوە لە یەکێک لە مۆڵەکانی ئەو شارەدا دەرکەوت.

Some women in Saudi Arabia have stopped wearing the abaya, a long over-garment, when they leave the house. Pictured is Mashael al-Jaloud, right, wearing western clothes at a mall in Riyadh as she walks next to four women wearing niqabs

لە وێنەکانیدا کە بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوونەتەوە، ماشیل بە چاکەتێکی ستایلی رۆب و پانتۆڵێکەوە دەردەکەوێت و لە باکگراوندی وێنەکەدا چەندین خانمی باڵاپۆش دەردەکەون کە هەندێکیان بە سەرسوڕمانەوە دەڕواننە ئەو چالاکوانە.

ماشیل روونیکردەوە کە لەو کاتەوەی وازی لە باڵاپۆشی هێناوە، لە شوێنە گشتییەکاندا چەندین جار هەڕەشەی لێ کراوە بەڵام گوێی پێ نادات. لە شوێنی کارەکەی، لە ترسی دەرکردن، بە جلوبەرگی باڵاپۆشیەوە کار دەکات.

ساڵی رابردوو، موحەمەد بین سەلمان، شازادەی سعودییە، رایگەیاند کە عەبای باڵاپۆش لە ئیسلامدا بە زۆرە ملێ نییە. ئەمەش لە لایەن زۆرێک لە میدیاکانی جیهانەوە وەک هەنگاوێک بەرەو پەرەپێدانی ئازادی ژنان لەو وڵاتە خوێندنەوەی بۆ کرا.

Although Crown Prince Mohammed bin Salman's hinted rules might be relaxed, the practice of wearing an abaya continued as no formal edict followed. Jaloud is pictured at the Riyadh mall