چاوه‌كانت له‌ توشبوون به‌ زه‌هایمه‌ر ئاگادارت ده‌كاته‌وه‌

352 جار خوێندراوەتەوە کات04:54 بەروار12-09-2019
چاوه‌كانت له‌ توشبوون به‌ زه‌هایمه‌ر ئاگادارت ده‌كاته‌وه‌

ڕاچڵه‌كین-

زانا ئه‌مه‌ریكیه‌كان له‌ زانكۆی كالیفۆرنیا له‌ ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان كردوه‌ كه‌ ده‌كرێت له‌ ڕێی نیشانه‌یه‌كی تایبه‌ت كه‌ له‌ گلێنه‌ی‌ چاوی مرۆڤدا ده‌رده‌كه‌وێت نیشانه‌كانی توشبوون به‌ زه‌هایمه‌ر هه‌ستی پێ بكرێت.

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ بایلۆجی و ده‌ماری په‌یوه‌ندیدار به‌ پیری بڵاوكراوه‌ته‌وه‌  تیایدا هاتووه‌ ئاستی كرانه‌وه‌ی‌ گلێنه‌ی‌ چاو له‌ پشكنینێكی تایبه‌ته‌وه‌ ده‌كرێت سوودی لێ وه‌ربگیرێت بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر .

له‌ میانی توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ له‌سه‌ر نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر كه‌ به‌م دواییانه‌ ئه‌نجامدراوه‌ توێژه‌ره‌وه‌كان باسیان له‌وه‌ كردوه‌ كۆبونه‌وه‌ی پرۆتینی جۆری "ئه‌میلۆید و تاو" له‌سه‌ر مێشك هۆكاری وێرانكردنی خانه‌كانی مێشكن و ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ زه‌هایمه‌ر زیاد ده‌كات.

ده‌ستنیشانكردنی پێشوه‌ختی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ به‌تایبه‌ت له‌و خێزانانه‌ی‌ كه‌ له‌ بۆماوه‌یاندا ئه‌م نه‌خۆشیه‌ هه‌یه‌ زۆر شیاوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ زوو فریای خۆیان بكه‌ون.

كۆمه‌ڵه‌ی‌ زه‌هایمه‌ری نێوده‌وڵه‌تی له‌ڕێی ڕاپۆرتێكه‌وه‌ ئاشكرای كردوه‌ كه‌ نزیكه‌ی‌ 50 ملیۆن كه‌س له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان ئه‌گه‌ری توشبونیان به‌م نه‌خۆشیه‌ هه‌یه‌ و هه‌تا ساڵی 2050 تێكڕای توشبوون به‌م نه‌خۆشیه‌ ده‌گاته‌ 131 ملیۆن كه‌س.