سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عیراق كۆبوونه‌وه‌

36 جار خوێندراوەتەوە کات05:00 بەروار12-09-2019
سەرۆک کۆمار و  سەرۆک وەزیرانی عیراق كۆبوونه‌وه‌

راچڵه‌كین

د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری‌ عیراق له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراقدا كۆبونه‌وه‌ و باسیان له‌ گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌ و پێشهاته‌ سیاسی و ئه‌منیه‌كانی‌ عیراق كرد.

به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ پێنج شەممە ۲۰۱۹/۹/۱۲ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عادل عەبدولمەھدی و سەبارەت بە دوا پێشھاتەکانی ناوچەکەو جیھان گفتوگۆکرا. 

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، كه‌ لە میانی دیدارەکەدا باس لە گۆڕانکاری و پێشھاتە سیاسی و ئەمنییەکانی وڵات و ئاستی جێ بەجێکراوی کارنامەی حکومەت و گرنگی خستنەگەڕی ھەوڵەکان کرایەوە لە پێناو بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە پێویستەکان بە ھاووڵاتیان.