وه‌رزشێكی كۆری له‌دوای ته‌مه‌نی 40 ساڵی ته‌ندروستی و گه‌نجیت بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌

121 جار خوێندراوەتەوە کات04:58 بەروار12-09-2019
 وه‌رزشێكی كۆری له‌دوای ته‌مه‌نی 40 ساڵی ته‌ندروستی و گه‌نجیت بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌

ڕاچڵه‌كین-

كۆمه‌ڵێك له‌ خانمانی كۆری كه‌ ته‌مه‌نیان 70 ساڵه‌ زۆر هه‌ست به‌ به‌خته‌وه‌ری و ته‌ندروستی باش ده‌كه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ وه‌رزشی شیرۆبكس یان كردووه‌، به‌ڵام ده‌بێت نهێنی سوودی ئه‌م وه‌رزشه‌ چی بێت؟

یه‌كێك له‌و خانمانه‌ی‌ ئه‌م وه‌رزشه‌ ده‌كات باس له‌وه‌ ده‌كات به‌م ڕاهێنانه‌ زۆر خۆشحاڵه‌ و هه‌ست به‌ ئارامی ده‌كات، ڕاهێنانی شیرۆبكس تێكه‌ڵه‌ی‌ كۆمه‌ڵێك سه‌ما و ڕاهێنانی وه‌رزشیه‌ و ناوه‌ندی ته‌مه‌نی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئه‌م ڕاهێنانه‌ ده‌كه‌ن 74 ساڵه‌.

خانمێك ده‌ڵێت" له‌ماوه‌ی‌ كاردندا توشی خه‌مۆكی بووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ كاره‌كه‌ی‌ له‌ده‌ستداوه‌ و ئاره‌زووی بۆ ژیان نه‌ماوه‌ و ئه‌م وه‌رزشه‌ ڕزگاری كردووه‌، چیتر كێشه‌ی‌ خه‌مۆكی نییه‌ و پێویبستی به‌وه‌ نیه‌ بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ده‌رونی بچێت بۆ نه‌خۆشخانه‌.

ئه‌م خانمانه‌ دوو جار له‌ هه‌فته‌یه‌كدا ئه‌م ڕاهێنانه‌ ده‌كه‌ن، و پێیان وایه‌ به‌هۆی ڕاهێنانه‌كانه‌وه‌ توانایان بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر قادرمه‌ و شوێنی به‌رز زۆر باش بووه‌ و توانایه‌كی تایبه‌تی چاوه‌ڕوان نه‌كراویان تیادایه‌ و له‌ ئێستادا هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی گروپه‌كه‌ وه‌ك خێزانێكیان لێهاتووه‌

ئه‌م جۆره‌ وه‌رزشه‌ ووزه‌یه‌كی تایه‌تی جه‌سته‌ی و ده‌رونی به‌ مرۆڤ ده‌به‌خشێت و هێزێكی شاراوه‌ ده‌دات به‌و كه‌سانه‌ی‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.