کچێکی تەمەن دوو ساڵ دایکی دەکوژێت

7535 جار خوێندراوەتەوە کات05:32 بەروار12-09-2019
کچێکی تەمەن دوو ساڵ دایکی دەکوژێت
ڕاچڵەکین- 

خانمێکی دانیشتووی وڵاتی بێلاڕوس بە هەڵە لە لایەن کچە تەمەن دوو ساڵەکەیەوە کوژرا پاش ئەوەی وای کرد ملی ببێت بە جامی ئۆتومبێلەکەیەوە و بەهۆیەوە خنکا.

بە پێی هەواڵێکی پێگەی دەیلی مەیڵ، یولیا شارکۆی تەمەن ٢١ ساڵ، دانیشتووی شارۆچکەی ستارۆسێلۆ لە وڵاتی بێلاڕوس، لە رۆژی یادی لەدایکبوونیدا گیانی لەدەستدا پاش ئەوەی ویستی کچە تەمەن دوو ساڵەکەی لە رێی جامەکەوە لە ئۆتومبێلەکەی بهێنێتە دەرەوە و منداڵەکەی دەستی بەر دوگمەی داخستنی جامەکە دەکەوێت و ملی دایکی تیایدا دەگیرێت.

The child accidentally hit the window button while her mother was trying to lift her out of the car

یولیا بە بێهۆشی لە لاین هاوسەرەکەیەوە دۆزرایەوە، هاوسەرەکەی دەستبەجێ جامەکەی  شکاند و گەیاندییە نەخۆشخانە، بەڵام پاش ٨ رۆژ لە چارەسەر و چاودێری بەردەوام لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

هێزەکانی پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی زیاترن لە رووداوەکە.

ئۆتومبێلەکە جۆری BMWی مۆدێلی E34 بوو.

Husband Artur found the mother-of-two unconscious, and called emergency services who rushed her to hospital. She died eight days after the tragic accident