بەڵگەی ڤیدیۆیی سوتانی سێوە قادر و منداڵەکانی بڵاوكرایه‌وه‌

14408 جار خوێندراوەتەوە کات09:34 بەروار12-09-2019
بەڵگەی ڤیدیۆیی سوتانی سێوە قادر و منداڵەکانی بڵاوكرایه‌وه‌

راچڵه‌كین

سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی‌ كوردستان، گرته‌ی ڤیدیۆیی ساتی سوتانی ماڵی سێوه‌ قادری بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌تایی ئه‌مساڵ له‌ روداوێكی ته‌مومژاوێدا سوتان.

سێوه‌ پێش گیان له‌ده‌ستدانی له‌ تۆمارێكی ڤیدیۆییدا هاوسه‌ره‌كه‌ به‌ سوتاندی خۆی و منداڵه‌كانی تۆمه‌تبار كرد. 

ئێواره‌ی رۆژی 16ی کانوونی یه‌که‌می 2019، به‌هۆی ئاگرێکی گوماناوییەوە له ‌ماڵێکی گه‌ڕه‌کی ئاسووده‌ له ‌چه‌مچه‌ماڵ، سێ منداڵ به‌ناوه‌کانی (دارین – لارین و ده‌وه‌ن دیار) که‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان 5 ساڵ و 3 ساڵ و 6 مانگدا بوو گیانیان له‌ده‌ستداو دایکیشیان به‌ناوی (سێوه‌ قادر) دوای هه‌فته‌یه‌ک ‌مانه‌وه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌هۆی زۆریی و سه‌ختی برینه‌که‌یەوە به‌ره‌به‌یانی رۆژی 24ی هه‌مان مانگ گیانی له‌ده‌ستدا لەو رووداوەشدا (س. م. أ) کە مێردی سێوە قادرە  لەلایەن کەسوکارییەوە تۆمەتبارکرابوو.