هەسارەیەکی نوێ دۆزراوەتەوە کە شیاوە بۆ ژیان

158 جار خوێندراوەتەوە کات06:23 بەروار15-09-2019
هەسارەیەکی نوێ دۆزراوەتەوە کە شیاوە بۆ ژیان
راچڵەکین- 

تیمێک توێژەر لە بەریتانیا هەسارەیەکی لەمەوپێش نەبینراویان دۆزییەوە کە ئاو لەسەر رووەکەی هەیە و پلەکانی گەرمای بۆ ژیانی مرۆڤ شیاوە.

زانایان و توێژەرانی فەلەکناسی لە کۆلێجی لەندەن لە بەریتانیا هەسارەیەکیان دۆزیوەتەوە کە ئاو بەشێوەی هەڵم و بە شێوەی شلی لەسەری بوونی هەیە و قەبارەی بە نزیکەیی دوو هێندەی قەبارەی هەسارەی زەوییە، ١١٠ ساڵی روناکی لێمانەوە دوورە و دەکەوێتە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر. یەکەم هەسارەی لەم چەشنەیە کە لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر بدۆزرێتەوە.

هەسارەکە، کە ناوی K2-18b لێ نراوە، لە ماوەی ٣٣ رۆژدا بە دەوری ئەستێرەکەیدا دەسوڕێتەوە و ساڵیک تەواو دەکات.

توێژەران بۆشیان دەرکەوتووە کە پلەی گەرمای بەرگەهەوای ئەو هەساریە لە ئاستێکی گونجاودایە بۆ ژیانی مرۆڤ و بە گشتی بۆ ژیان شیاوە.

هەرچەندە بەپێی ئەو تەکنەلۆژیایەی لە ئێستادا هەیە گەشتن بە هەسارەیەکی هێندە دوور ئەستەمە، ئەگەر هەیە مرۆڤایەتی بتوانێت لە داهاتوودا سوود لە هەسارەی لەم جۆرە وەربگرێت.