بە ڤیدیۆ.. شەڕی کچ و دایکێک

1286 جار خوێندراوەتەوە کات07:52 بەروار16-09-2019
بە ڤیدیۆ.. شەڕی کچ و دایکێک
ڕاچڵەکین-

ڤیدیۆیەک بە میدیاکانی بەریتانیادا بڵاوبووەتەوە کە تیایدا دایک و کچێک دەبینرێن لەسەر شەقامێک شەڕ دەکەن و دڕندانە لە یەکتری دەدەن.

بە پێی هەواڵێکی پێگەی دەیلی مەیڵ، ڤیدیۆکە لە شاری میدلسبۆرۆ لە بەریتانیا تۆمارکراوە و ئەو دوو خانمەی لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەون دایک و کچی یەکترن، دەبینرێت چۆن دەمەقاڵی دەکەن و لەناکاو هێرش دەکەنە سەر یەکتر، دەکەونە سەر زەوی و دراوسێکان لە یەکترییان جیا دەکەنەوە.

ڤیدیۆکە بووەتە جێی قسەوباسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و زۆرێک لە بەرکارهێنەران دیمەنەکە بە قێزەون دەزانن.

هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەیان لەسەر ئەو روداوە ئەنجامدا بەڵام هیچ کەسێکیان دەستگیرنەکرد.