بە ڤیدیۆ.. بەچکەی مانگایەک دەموچاوی مرۆڤی هەیە

933 جار خوێندراوەتەوە کات01:55 بەروار17-09-2019
بە ڤیدیۆ.. بەچکەی مانگایەک دەموچاوی مرۆڤی هەیە
ڕاچڵەکین-

لە کێڵگەیەکی وڵاتی ئەرجەنتین بەچکەی مانگایەک لەدایکبووە کە لەوە دەچێت دەموچاوێکی شێوە مرۆڤی هەبێت، ڤیدیۆ و وێنەکانی بە میدیاکاندا بڵاوبوونەتەوە.

بە پێی هەواڵێکی پێگەی دەیلی مەیڵ، ئەو ئاژەڵە بەهۆی تێکچوونێکی جێنێتیکەوە (بۆماوەییەوە) شێوەی ئێسکەکانی سەری شێواون، چاوەکانی لە پێشەوەی سەرین و لوتی بچوکە، شێوەی لە دەموچاوی مرۆڤ دەچێت.

جوتیارێک چەند کاتژمێرێک پاش لەدایکبوونی دۆزییەوە کاتێک هەوڵی دەدا گیا بخوات بەڵام بەهۆی شێوە نامۆکەی سەرییەوە نەیدەتوانی، جوتیارەکە بە مۆبایلەکەی وێنە و ڤیدیۆی گرت و بڵاوی کردەوە.

ئەو ئاژەڵە چەند کاتژمێرێک پاش ئەو ڤیدیۆیە مردار بوویەوە.