پەرلەمانی كوردستان یەكەم دانیشتنی خولی پاییزەی یاسادانانی خۆی ئەنجامدەدات

39 جار خوێندراوەتەوە کات10:42 بەروار17-09-2019
پەرلەمانی كوردستان یەكەم دانیشتنی خولی پاییزەی یاسادانانی خۆی ئەنجامدەدات

راچڵەكین-

پەرلەمانی كوردستان یەكەم دانیشتنی خولی پاییزەی یاسادانانی خۆی ئەنجامدەدات، پەرلەمانتارێكیش دەڵێت، دانیشتنەكە دوو تەوەر لەخۆدەگرێت.

دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئەیلولی 2019 كاتكۆ11:00ی پێش نیوەڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە.

كاروان گەزنەیی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لەبارەی بەرنامەی كاری دانیشتنەكەی پەرلەمان بە راچڵەكین-ی راگەیاند:" لەبەشی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا ڕاپۆرتێك سەبارەت بەسەردانی شاندی پەڕلەمانی كوردستان بۆ بەشداریكردن لە كۆنگرەی پەڕلەمانەكانی ئاسیا و شێوازی ڕێكخستنی پەیوەندی لیژنە هەمیشەییەكانی پەڕلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەلایەن بەڕێز جێگری سەرۆكی پەرلەمان دەخرێتەڕوو."

وتیشی:" لەبەشی دووەمی كۆبوونەوەكەدا، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازەكانی (هەمواری یەكەمی پەیڕەوی ناوخۆی پەڕلەمانی كوردستان-عێراق، پێشنیازەیاسای (بەركاركردن و هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی قاچاغیكردن بە نەوت و بەرووبوومەكانی ژمارە (41)ی ساڵی 2008، پێشنیازەیاسای بەركاركردنی یاسای فیدڕاڵی پاراستنی بەرهەمە عیراقییەكان ژمارە (11)ی ساڵی 2010ی هەمواركراو، پێشنیازەیاسای (ڕێكخستن و یەكخستنی عەلوەكان، پێشنیازەیاسای (بەركاركردنی یاسای فیدڕاڵی واژۆی ئەلیكترۆنی و مامەڵە ئەلیكترۆنییەكان ژمارە (78)ی ساڵی 2012، پێشنیازەیاسای (بەركاركردن و هەمواری یاسای گرتنی مایەی قاچاغ و قەدەغەكراو بۆ ئاڵوگۆڕكردن لە بازاڕە نێوخۆییەكان ژمارە (18)ی ساڵی 2008ی هەمواركراو، پێشنیازەیاسای (بەركاركردن و هەمواری یاسای هاوردەكردن و فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان ژمارە (9)ی ساڵی 2006 دەكرێت."