مووچەی 13 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشدەكرێت

120 جار خوێندراوەتەوە کات12:13 بەروار17-09-2019
مووچەی 13 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشدەكرێت
راچڵەكین-

وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رایدەگەیەنێت، ئەم هەفتەیە مووچەی 13 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت دابەشدەكرێت.

ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بە(راچڵەكین)ی راگەیاند"وەزارەتەكەمان نوسراوی كردووە بۆ وەزارەتی دارایی، وەزیری داراییش رەزامەندی دەربڕیوە بە خەرجكردنی مووچەی 13 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت."

وتیشی"چاوەڕێی ئەوە دەكرێت پارەی پێویست بۆ بانكەكان ڕەوانەبكرێت و پاشان هەر لەم هەفتەیەدا مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دابەشدەكرێت."

وتەبێژی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو مووچەیەی دابەشدەكریت، خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانی سەرجەم شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

ئەو مووچەیەی دابەشدەكرێت، تایبەتە بەو 13 هەزار كەمئەندامەی لەماوەی پێشوودا مووچەكانیان راگیرابوو، بەڵام دوای دووبارە ئەنجامدانەوەی پشكنین بۆیان، دواجار بڕیاردرا بەخەرجكردنی مووچەكانیان.