بەڕێوەبەری گومرگى گەرمیان دەستگیركرا

497 جار خوێندراوەتەوە کات12:27 بەروار17-09-2019
بەڕێوەبەری گومرگى گەرمیان دەستگیركرا

راچڵەكین-

بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان بە بڕیاری دادگا دەستگیركرا. پۆلیسی گەرمیانیش رایدەگەیەنێت :"لە ئێستادا لە بەڕێوەبەرایەتی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان دەستبەسەرە."

حسێن ئەحمەد قادر،بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان بە بڕیاری دادگا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گرتن و گواستنەوەی گەرمیانەوە، دەستگیركراوە.

عەلی جەمال، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئەو هەواڵەی بۆ (راچڵەكین) پشتراسكردەوە.
 
لەئێستادا دۆسیەی ئەو بەرپرسە لە دادگای گەرمیانە و خۆشی لە بەڕێوەبەرایەتی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان، دەستبەسەرە.