تاڵیبان بەرپرسیارێتی تەقینەوەكەی ئەفغانستانی لە ئەستۆگرت

87 جار خوێندراوەتەوە کات01:31 بەروار17-09-2019
تاڵیبان بەرپرسیارێتی تەقینەوەكەی ئەفغانستانی لە ئەستۆگرت

راچڵەكین ـ

بەهۆی تەقینەوەیەكی خۆكوژییەوە 24  هاوڵاتی لە ئەفغانستان بوونە قوربانی.

ئەمرۆ سێشەممە 17-9-2019، كاتژمێر 11:40خولەكی پێش نیوەڕۆ، تەقینەوەیەك نزیك باڵەخانەی نوێنەرایەتی ئەمریكا لە كابولی پایتەختی ئەفغانستان ڕوویدا .



لە تەقینەوەكە لە نزیك كۆبونەوەی هەڵمەتی هەڵبژاردنی  ئەشرەف غەنی، سەرۆكی ئەفغانستان لەناوچەی باروان لە ناوەڕاستی وڵاتەكە رویدا، 24 كەس گیانیان لەدەستدا و 31 كەسی دیكەش برینداربوون.

دوای چەند خولەكێك لە تەقینەوەكەی كابولی پایتەخت، تەقینەوەیكی دیكە لە سەنتەری شاری چاریكار ڕوویدا كە هێشتا زیانەكانی ئەم تەقینەوەیە نادیارە.



پاش تەقینەوەكان بزوتنەوەی تاڵیبان، بەرپرسیارێتی خۆی لەو دوو تەقینەوەیە راگەیاند، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، زۆربەی قوربانیەكان مەدەنین، لەنێوانیشیاندا ژن و مناڵی هەیە، ئەگەری ئەوەش هەیە ژمارەی قوربانیەكان زیاد بكات.