دیماریا تۆڵە لە ریاڵ مەدرید دەکاتەوە

90 جار خوێندراوەتەوە کات01:57 بەروار17-09-2019
دیماریا تۆڵە لە ریاڵ مەدرید دەکاتەوە


وابڕیارە شەوی چوارشەممە لە یاریی جەولەی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا هەردوو يانەی ریاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان لەناو یاریگای شازادەکان رووبەڕووی یەکترببنەوە.

بۆ ئەو مەبەستەش دی ماریا کە لە ساڵانی رابردوو یاریی بۆ ریاڵ مەدرید کردووە دەیەوێت تۆڵەی خۆی لە شاهانەکان بکاتەوەو گۆڵیان بەرانبەر تۆماربکات.

لەوبارەیەوە رۆژنامەی مارکا رایگەیاندووە دیماریا دەیەوێت بەهەرجۆرێک تۆڵەی ئەو ساڵانە بکاتەوە کە لە ریاڵ مەدرید بە خراپیی بەڕێیکردوون و کەمترین هەلی یاریی کردنی پێدراوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەشی بەوەداوە دی ماریا بەهەموو جۆرێک پەیوەندیی لەگەڵ ریاڵ مەدرید و یاریزانانی پچڕاندووەو وەک کەسێکی ستەملێکراو سەیری ئەو یانەیە دەکات.