هەڕەشە لە بەرشلۆنە دەکرێت

151 جار خوێندراوەتەوە کات04:01 بەروار17-09-2019
هەڕەشە لە بەرشلۆنە دەکرێت


گواستنەوەی ئەنتوان گریزمانی فەڕەنسی لە ریزی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە بۆ ریزی یانەی بەرشلۆنە خەریکە کێشەی تێدەکەوێت و لێکۆڵینەوەش لە بارەیەوە دەستیپێکردووە.

لەوبارەیەوە رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردووەتەوە کەوا ئەو دادوەری دۆسیەی گواستنەوەکەی گریزمانی گرتووەتە دەست هەڕەشەی ئەوە دەکات یانە کەتەلۆنییەکە بێجگە لەوەی سزای مادیی دەدرێت داواشدەکات چەند یارییەکی ئەو یانەیە بەبێ هاندەر ئەنجام بدرێت.

هێشتا دۆسیەکە لە لێکۆڵینەوەدایە و چاوەڕواندەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو خاڵانەی بە نایاسایی دادەنرێن لە دۆسیەی گواستنەوەی گریزمان بۆ بەرشلۆنە بە بەڵگەوە بخرێتەڕوو و سەرپێچیکاریش سزابدرێت.

لە هاوینی ئەمساڵ، گریزمان بەبەهای ١٢٠ ملیۆن یۆرۆ لە ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە پەیوەندیی بە یانەی بەرشلۆنەوە کرد.