جگه‌ له‌ خواردن 10 هۆكار واده‌كات زۆر خێرا كێشت زیاد بكات

2053 جار خوێندراوەتەوە کات06:51 بەروار17-09-2019
جگه‌ له‌ خواردن 10 هۆكار واده‌كات زۆر خێرا كێشت زیاد بكات

ڕاچڵه‌كین-

زیاد بوونی كێش یه‌كێكه‌ له‌و كێشانه‌ی‌ گرفت بۆ ته‌ندروستی دروست ده‌كات و له‌ ئێستادا زۆر كه‌س به‌ ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر كامه‌ران ڕه‌سوڵ پزیشكی پسپۆڕی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی 10 هۆكاری سه‌ره‌كی زیادبوونی كتپوڕی كێش باس ده‌كات و ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كێكیت له‌و كه‌سانه‌ی‌ گرفتی كێشی زیاده‌ت هه‌یه‌ و یه‌كێك له‌م هه‌ڵانه‌ له‌ سیستمی ژیانتدا هه‌یه‌ ئه‌وه‌ باشتر وایه‌ بیگۆڕیت.

1- که‌م خه‌ویی و شه‌ونخوونی .
2- دڵه‌ڕاوکێ و سترێس و قه‌له‌قی به‌رده‌وام .
3-  سستی غوده‌ی ده‌رقی .
4- کۆنیشانه‌ی کیسی هێلکه‌دان .
5- ده‌رمانی دژی خه‌مۆکی .
6- هه‌ندێک ده‌رمانی نه‌خۆشی زه‌خت و شه‌کره‌ .
7-  هه‌ندێک ده‌رمانی نه‌خۆشی ڕه‌بۆ و په‌رکه‌م و حه‌پی مه‌نع.
8- تێک چوون و سستی جگه‌ر .
9- چوونه‌ ته‌مه‌نه‌وه‌ .
10- وه‌ستانی سووڕی مانگانه‌ له‌ خانمان دا و کۆنیشانه‌ی کوشینگ .