شاندی دووەمی عیراق بەسەرۆكایەتی حەلبوسی سەردانی هەرێم دەكات

64 جار خوێندراوەتەوە کات02:01 بەروار18-09-2019
شاندی دووەمی عیراق بەسەرۆكایەتی حەلبوسی سەردانی هەرێم دەكات

راچڵەكین-

شاندی دووەمی عێراق بە سەرۆكایەتیی" محەمەد حەلبوسی" سەرۆكی پەرلەمان، سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات.
 
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 18-9-2019 محەممەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق سەردانی هەولێر بكات و لەگەڵ هەریەكە لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسروور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، حەلبوسی لەم سەردانەیدا، پڕۆژە پێشنیازێك لەبارەی رێككەوتنی هەولێر و بەغدا دەخاتە بەردەم بەرپرسانی هەرێمی كوردستان، كە پەیوەندی بە بودجەوە هەیە.
 
ئەوەش لەكاتێكدا دێت، رۆژی سێشەممە 17-9-2019 د.بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق، بەسەرۆكایەتی شاندێكی باڵا، گەیشتە هەولێر و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیران و ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كۆبوەوە.

بڕیارە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2020 رەوانەی پەرلەمانی عێراق بكات، تاوەكو ئێستاش حكومەتی هەرێمی كوردستان و عێراق نەگەیشتوونەتە رێككەوتن لەسەر كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان لەگەڵ ئەوەی ماوەیەكی كەمیان لەبەردەمدا ماوە.