سەرۆكی حكومەتی هەرێم.. خالد شوانی بۆ ئەركێك " تەكلیف" دەكات

177 جار خوێندراوەتەوە کات02:58 بەروار18-09-2019
سەرۆكی حكومەتی هەرێم.. خالد شوانی بۆ ئەركێك

راچڵەكین-

سەرۆكی حكومەتی هەێمی كوردستان، خالید سەعید سەلام شوانی، وەزیری هەرێمی ڕاسپارد بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی دانوستان لە نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدراڵ.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند:" مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە تەكلیفكردنی خالید سەعید سەلام شوانی وەزیری هەرێم، بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی دانوستان لە نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیڕاقی فیدراڵ لە ژێر رۆشنایی رێنمایی ئەنجومەنی وەزیران بە هەماهەنگی بەڕێزان سەرۆكی دیوان و سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران ."

ئەو سەرچاوەیە وتیشی:" ئەم فەرمانە لە رێكەوتی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەكرێت."

خالید شوانی پێشتر وەك وەزیری هەرێم لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان سوێندی یاسایی خواردبوو، بەڵام ئەمڕۆ ئەركی نوێی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان پێ سپێردرا.