عەبدولمەهدی فەرمان بەچەكدارانی حەشد دەكات لەسنوورەكانی نزیك سعودیە بكشێنەوە

64 جار خوێندراوەتەوە کات03:22 بەروار18-09-2019
عەبدولمەهدی فەرمان بەچەكدارانی حەشد دەكات لەسنوورەكانی نزیك سعودیە بكشێنەوە

راچڵەكین-

فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، فەرمان بە هێزەكانی حەشدی شەعبی دەكات، لە ناوچە سنوورییەكانی نزیك سعودیە بكشێنەوە.

سەرچاوەیەكی باڵای سەربازیی لە وەزارەتی بەرگری عێراق، كە ناوەكەی ئاشكرا نەكراوە، بە میدیاكانی عێراقی راگەیاندووە: "عادل عەبدولمەهدی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، فەرمانی بۆ حەشدی شەعبی دەركردووە، لە ناوچە سنوورییەكانی نزیك سعودیە بكشێنەوە و لەبەرامبەردا هێزی زیاتر لە سوپا و پاسەوانی سنوور، رەوانەی ئەو ناوچانە بكرێن".

ئەو گروپانەی لە ناوچە سنوورییەكان لەگەڵ سعودیە جێگیركراون بریتین لە، كەتائیبی حزبوڵڵا، بزوتنەوەی نوجەبا، لیواكانی تەفوف، سەیدولشوهەدا، ئیمام عەلی و موختار سەقەفی.

ئەو فەرمانە پاش ئەوەیە گومانی ئەوە درووست بووە دامەزراوە نەوتییەكانی كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودی لە خاكی عێراق یان لە خاكی ئێران لە نزیكە سنوورەكانی عێراقەوە بۆردوومان كربێت.