ئاگادارییەکی گرنگ بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن

200 جار خوێندراوەتەوە کات09:03 بەروار18-09-2019
ئاگادارییەکی گرنگ بۆ بەکارهێنەرانی ئایفۆن


راچڵەکین - سەربەست نەجمەدین

لە هەفتەی رابردوو کۆمپانیای ئەپڵ وەشانێکی نوێ و گرنگی سیستمی ئای ئۆ ئێسی راگەیاند و سەرجەم تایبەتمەندییەکانیشی لە مەراسیمێکی تایبەتدا خستەڕوو.

وابڕیارە رۆژی ١٩ی ئەم مانگە و لە کاتژمێر هەشتی بەیانی بەکاتی هەرێمی کوردستان، وەشانی ١٣ی ئای ئۆ ئێس بگات بە ئامێرەکانی ئایفۆن لەو وڵاتە و داوای نوێکردنەوەی سیستمەکەیان لێبکرێت.

ئەم وەشانەی ئای ئۆ ئێس گرنگیی خۆی هەیە و زۆرترین گۆڕانکاریی تیاداکراوە ئەمە بێجگە لەوەی لە ڕووی ئاسایش و پاراستنەوە تۆکمەتر کراوە.

هەربۆیە ئەپڵ ئاگاداری بەکارهێنەرانیان دەکات لەسەرانسەری جیهاندا و لەکاتی گەیشتنی نوێکردنەوەی ئەو وەشانە بە مۆبایلەکانیان راستەوخۆ نوێی بکەنەوە.

ئای ئۆ ئێس ١٣ بۆ ئەم ئامێرانە دەبێت:

iPhone 6S and 6S Plus.
iPhone SE.
iPhone 7 and 7 Plus.
iPhone 8 and 8 Plus.
iPhone X.
iPhone XS, XS Max and XR.
iPhone 11, 11 Pro and 11 Pro Max.

Image result for ios 13 which devices

Image result for ios 13 which devices