دوای ئه‌وه‌ی‌ به‌ كه‌سێكی له‌خۆبای وه‌سفی كرد هێمن حه‌مید قسه‌یه‌كی دیكه‌ی‌ له‌سه‌ر ئاگرین ده‌كات

3951 جار خوێندراوەتەوە کات10:31 بەروار18-09-2019
دوای ئه‌وه‌ی‌ به‌ كه‌سێكی له‌خۆبای وه‌سفی كرد هێمن حه‌مید قسه‌یه‌كی دیكه‌ی‌ له‌سه‌ر ئاگرین ده‌كات

ڕاچڵه‌كین-

ئێواره‌ی‌ ڕابردوو كوڕه‌ شاعیر و هونه‌رمه‌ند هێمن حه‌مید له‌ ڕێی پۆستێك كه‌ له‌ هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردبۆوه‌ و تیایدا ئاگرین دڵشادی به‌ له‌خۆبای وه‌سف كردوه‌.

هێمن له‌سه‌ر كوڕه‌ هونه‌رمه‌ند ئاگرین دڵشاد نوسیویه‌تی" لەخۆبایی بوون کۆتایی هەموو شتەکانە بۆ من دەمەوێ هەموو لایەک ئاگادار بکەم کە لە ئەمڕۆ بە دواوە بەهیچ شێوەک هیچ پەیوەندیەکم بە کارە هونەریەکانی هونەرمەند ( ئاگرین دڵشاد )ەوە نەما و هیوای سەرکەوتن و بەردەوام بوونی بۆ دەخوازم ."

له‌ دوای ئه‌م پۆسته‌ قسه‌ و باسی زۆر له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی و كاره‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ كرا و زۆری پێ نه‌چوو هێمن جارێكی دیكه‌ له‌ڕێی پۆستێكه‌وه‌ له‌سه‌ر قسه‌كانی ئێواره‌ی‌ ڕابردوو هاته‌ ده‌نگ و له‌ پۆستێكی دیكه‌دا نوسیویه‌تی"داوا لە هەموو میدیاکان و هەموو تاکێکی کورد دەکەم کە پە هیچ شێوەیەک ئەو بابەتەی من و هونەرمەند ئاگرین دڵشاد بە کار نەهێنن بۆ هیچ مەرامێکی خۆیان من لە هیچ کەسێک قبوڵ ناکەم هیچ وشەیەکی نەشیاو بەرامبەر ئاگرین بە کاربێنێت چونکە وشەی نەشیاو بە ئاگرین وشەی ناشرینە بە من ئێستاش بە هەموان دەڵێم کە دەبێ هەموو گەلی کورد شانازی بە هونەری ئاگرینەوە بکات ."

ئاگرین یه‌كێكه‌ له‌و كوڕه‌ هونه‌رمه‌ندانه‌ی‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌وادارێكی زۆری بۆ خۆی په‌یدا كرد و به‌م دواییانه‌ وه‌ك پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی كوردماكس ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه‌ و دیارنیه‌ بڕیار وایه‌ له‌ كام كه‌ناڵ ده‌ربكه‌وێته‌وه‌.