بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە كەسێك گیانی لەدەستدا

141 جار خوێندراوەتەوە کات10:19 بەروار20-09-2019
بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە كەسێك گیانی لەدەستدا
راچڵەكین

له‌ روداوێكی هاتوچۆدا له‌ نێوان دوو گوندی سه‌ربه‌ ناحیه‌ی سه‌ركه‌پكان له‌ سنوری قه‌زاری رانه‌، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو.

لە راگەیاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی راپه‌ڕین راگه‌یاند"روداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕانی ئۆتۆمبیل لە نێوان هەردوو گوندی نۆرێ و قەڵاسەیده-ی سەربە ناحیەی سەرکەپکانی له‌ ڕانیه ڕویداوه"‌.

ئاماژە بەوەشكراوە" ئۆتۆمبیلێکی جۆری توێتا دەبڵ هیلوکس لە ڕێڕەوی خۆی لایداوه‌ و وه‌رگه‌ڕاوه‌، له‌ ئه‌نجامدا شوفێرەکەی بەناوی (ن،ع) تەمەن 49 ساڵ دانیشتوی حاجی ئۆمەران گیانی لەدەستدا و سەرنشینێکیش بەناوی (ب،ر ) تەمەن 16 ساڵ و دانیشتوی هەمان شوێن برینداربوو".

پۆلیسی راپه‌ڕین ئەوەشی خستۆتە روو"چارەسەری پێویستی بۆ برینداره‌كه‌  لە نەخۆشخانەی گشتیی رانیه‌ كراوه‌ وتەرمی شۆفێره‌كه‌ش دوای ئەنجامدانی توێکاری ڕادەستی کەسوکاری كراوه‌ته‌وه‌ و دۆسیه‌تی لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوه‌ته‌وه".