فەرهاد پیرباڵ: داوای لێبوردن لە نێچیرڤان بارزانی و بارزانییەكان دەكەم

606 جار خوێندراوەتەوە کات11:08 بەروار20-09-2019
فەرهاد پیرباڵ: داوای لێبوردن لە نێچیرڤان بارزانی و بارزانییەكان دەكەم
راچڵەكین

لە پەیامێكدا كە بۆ رای گشتی بڵاوكردۆتەوە، د. فەرهاد پیرباڵ، داوای لێبوردن لە نێچیرڤان بارزانی و رەوان بارزانی و بنەماڵەی بارزان دەكات و داواشدەكات لێیخۆشبن.

د. فەرهاد پیرباڵ لە پەیامەكەیدا رایگەیاندووە"  ڕابردووی بێ قانونی لەهەرێم کۆنتڕۆڵی خۆمم لە دەستدا و کۆمەڵێک قسە و ڕەفتاری نابەجێ و نا شایستەم دەربڕی بەرامبەر بە ماڵی پیرۆزی بارزانیەکان ، کە ئەمەش پێچەوانەی ئەخلاقی بەرزی منە دوێنێش و ئەمڕۆش و تا هەتایە ، بۆیە داوا دەکەم بە تایبەت خوشکە بەڕێزە بارزانییەکانیشم بە گەورەیی خۆیان بمبەخشن. ".

دەقی پەیامەكە:
بۆ ڕای گشتی کوردستان
سڵاو و وەفاداری و خۆشەویستیم بۆ هەموو لایەک. سوپاسی هەموو ئەو کەس و خۆشەویستانەم دەکەم کە ڕۆڵیان هەبوو لە ئازاد کردنی مندا بە کەفالەت ، بە دادوەرە بەڕێزەکانیشەوە کە بە شێوەیەکی قانونی مامەڵەیان لە گەڵ کەیسەکەم کرد، داوای لوتف و بەخشین لە هەموو ئەو ئەزیزانەش دەکەم کە بوومە مایەی خەم و نیگەرانی بۆیان.
لێرە دەمەوێ داوای لێبووردن لە جەنابی برای خۆشەویست و پایەدارم کاک نێچیرڤان بارزانی بکەم هەروەها لە برای شیرینم کاک ڕەوان بارزانی چونکە لە ماوەی ڕابردووی بێ قانونی لەهەرێم کۆنتڕۆڵی خۆمم لە دەستدا و کۆمەڵێک قسە و ڕەفتاری نابەجێ و نا شایستەم دەربڕی بەرامبەر بە ماڵی پیرۆزی بارزانیەکان ، کە ئەمەش پێچەوانەی ئەخلاقی بەرزی منە دوێنێش و ئەمڕۆش و تا هەتایە ، بۆیە داوا دەکەم بە تایبەت خوشکە بەڕێزە بارزانییەکانیشم بە گەورەیی خۆیان بمبەخشن.
لەم دۆخە تازە و ناسکەی کوردستاندا هیوادارم هەرچی کێشە و گرفتێکم هەیەلە ڕێگای دادگا و قانوونەوە یەکلاببنەوە و ئەو دەرگایانەی لێم داخرابوون بکرێنەوە. ئەمەش بۆیە هەموو کەس بۆی ئاشکرا بوو کە ئەم حکومەتە نوێیەی جەنابی مەسرور بارزانی حکومەتی دادپەروەری و بەرەوچەسپاندنی قانونە لە کوردستان،بۆیە بەڵێن دەدەم لەم ڕۆوە و قەسەم بە ڕۆژی 19/09/19 کە بە هیچ شێوەیەک ڕەفتار و کردار و قسەی نابەجێ دووبارە نەکەمەوە بەرامبەر هیچ کەسێک تەنانەت گەر تاوانباریش بێت چونکە قانون دەچەسپێت.