‎كۆسرەت ڕەسول عەلی پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی قادر خەبات دەكات

411 جار خوێندراوەتەوە کات01:22 بەروار20-09-2019
‎كۆسرەت ڕەسول عەلی پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی قادر خەبات دەكات
راچڵەكین

جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پرسەنامەیەكی ئاراستەی بنەماڵەی قادر  خەبات كرد.

لە پرسەنامەیەكدا كە ئاراستەی بنەماڵەی قادر خەباتی كردووە، كۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت" زۆر بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك (حەسەن خەبات) برای تێكۆشەر و سەركردەی كۆچكردووی كورد هەڤاڵ قادر خەباتم زانی، لەناخەوە دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خۆتان و خانەوادە تێكۆشەرو قارەمانەكەتان دەكەم".

دەقی پرسەنامەكە: 

‎بەڕێزان: كەسوكارو خانەوادەی هەڤاڵی كۆچكردوو قادر خەبات

‎زۆر بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك (حەسەن خەبات) برای تێكۆشەر و سەركردەی كۆچكردووی كورد هەڤاڵ قادر خەباتم زانی، لەناخەوە دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خۆتان و خانەوادە تێكۆشەرو قارەمانەكەتان دەكەم، هیوادارم ئەمەدوا كۆست و ناخۆشی خۆتان و خانەوادەكەتان بێ، خوای گەورە سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێ و كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.

انا لله وانا الیه راجعون


‎كۆسرەت ڕەسول عەلی 
‎جێگری سكرتێری گشتی
‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان