سێ سەربازی توركیا كوژران

65 جار خوێندراوەتەوە کات01:31 بەروار20-09-2019
سێ سەربازی توركیا كوژران
راچڵەكین

ئاژانسی فوڕات نیوزی سەربە پارتی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە)، رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 20-9-2019، لەناوچەی خواكورك-ی باشوری كوردستان شەڕ لەنێوان گەریلاو سوپای توركیادا روویداوەو لەئەنجامدا سێ سەربازی توركیا كوژراون كە یەكێكیان فەرماندەی هێزەكەی توركیا بووە و چەندین سەربازی دیكەش بریندار بوون.

ئاژانسی فوڕات نیوز بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەڕێكی سەخت لەنێوان گەریلاو سوپای توركیا لە ناوچەی خواكوركی باشوری كوردستان روویداوەو لە شەڕەكەدا گورزی قورس لە سوپای توركیا دراوە.

لەو شەڕەدا هێندەی ڕوون بووەتەوە سێ سەربازی  توركیا كوژران كە یەكێكیان فەرماندەی هێزەكەی توركیا بووە و چەندینی دیكەش برینداربوون و زیانی ماددی زۆریش لە سەنگەر و بنكەكانی دوژمن دراوە.