سبەینێ‌ یەكەم زەنگی خوێندنی ساڵی نوێ‌ لە هەرێمی كوردستان لێدەدرێت

67 جار خوێندراوەتەوە کات03:03 بەروار20-09-2019
سبەینێ‌ یەكەم زەنگی خوێندنی ساڵی نوێ‌ لە هەرێمی كوردستان لێدەدرێت
راچڵەكین

سبەینێ‌ شەممە 20-9-2019، یەمەمین زەنگی ساڵی خوێندنی لە هەرێمی كوردستان لێدەدرێت.

بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سبەینێ‌ شەممە زەنگی ساڵی خوێندنی 2019-2010 لە سەرجەم خوێندنگاكانی هەرێمی كوردستان لێدەدرێت.

بەپێی بڕیاری وەزارەتی پەروەردە  شێواز و ڕەنگی جلوبەرگی خوێندكاران بۆ ئەمساڵی خوێندن بەپێی قۆناغەكان بەم جۆرە دەبێت:
1- جلوبەرگی باخچەكانی منداڵان:
– بۆ كچ/ كراسی پەمەیی لەگەڵ تەنورە یان پانتۆڵی ڕەساسی.
– بۆ كوڕ/ كراسی شین لەگەڵ پانتۆڵی ڕەساسی.

2- جلوبەرگی قۆناغی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی، پیشەیی، ئیسلامی):
– بۆ كچ (قۆناغی 10-11-12) تەنورە یان پانتۆڵی ڕەش لەگەڵ كراسی سپی.
– بۆ كوڕ (قۆناغی 10-11-12) پانتۆڵی ڕەش یان كاوبۆی ڕەش لەگەڵ كراسی سپی.

3- جلوبەرگی قۆناغی بنەڕەتی (7-8-9):
– بۆ كچ/ تەنورە یان پانتۆڵی نیلی لەگەڵ كراسی سپی.
– بۆ كوڕ/ پانتۆڵی نیلی لەگەڵ كراسی سپی.

4- جلوبەرگی قۆناغی بنەڕەتی (1-6):
– بۆ كچ/ تەنورە یان پانتۆڵی ڕەساسی لەگەڵ كراسی سپی.
– بۆ كوڕ/ پانتۆڵی ڕەساسی لەگەڵ كراسی سپی.