ترەمپ نهێنی ئەم وێنەیەی ئاشکراکرد

9692 جار خوێندراوەتەوە کات04:52 بەروار21-09-2019
ترەمپ نهێنی ئەم وێنەیەی ئاشکراکرد
ڕاچڵەکین-

دۆنەڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، روونکردنەوەی لەسەر وێنەیەکدا کە تیایدا دەردەکەوێت بڕێک دۆلاری بە شێوەی کاش لە گیرفانیدا هەڵگرتووە.

بە پێی هەواڵێکی پێگەی دەیلی مەیڵ، ترەمپ لە کاتی سەرکەوتنی پلیکانەی فڕۆکەیەکدا لە ویلایەتی کالیفۆرنیا، تەوژمێک با چاکەتەکەی بەرز دەکاتەوە و بڕێک پارە بە شێوە ٢٠ دۆلاری کاش لە گیرفانیدا دەبینرێت. ئەم وێنەیە بە خێرایی بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوویەوە.

لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەواناندا، روونیکردەوە کە ئەو بڕە پارەیەی هەڵگرتووە بۆ بەخشیش دان بەو کارمەند و شاگردانەی خزمەتی دەکەن.

ترەمپ ئەوەشی ئاشکراکرد کە هەرگیز کیفی پارە لەگەڵ خۆیدا هەڵناگرێت.