بە ڤیدیۆ.. "جنۆکەیەک" بەنزینخانەیەک هەراسان دەکات

8561 جار خوێندراوەتەوە کات05:29 بەروار21-09-2019
بە ڤیدیۆ..
ڕاچڵەکین-

لە بەنزینخانەیەکی وڵاتی ئیرلەندا، هەندێک چالاکی و رووداوی نامۆ هەستیان پێ کرا بوو، باش بینینەوەی ڤیدیۆکانی کامێرای چاودێری، هۆکارەکەی ئاشکرابوو.

بە پێی هەواڵێکی پێگەی میرەر، ڤیدیۆکە بە کامێرای چاودێری بەنزینخانەی (تۆلیسۆن) لە شاری کۆرک لە ئیرلەندا تۆمارکراوە و تیایدا دەردەکەوێت چەندین بابەتی خۆراکی لە لایەن سێبەرێکەوە دەخرێنە خوارەوە.

تۆم ئۆفلین، خاوەنی ئەو بەنزینخانەیە، روونیکردەوە کە چەند جارێک پسکیت و میوەی لەسەر زەوی کۆگاکەی بینیوە بەڵام هەرگیز زۆر سەرقاڵی نەکردووە، پاش بینینی ڤیدیۆکە، پێی وایە کە هێزێکی ناسروشتی لە پشت ئەو روداوانەوەیە.

تۆم ئەوەشی خستە روو ئێستا پاش بینینی ڤیدیۆکە سەری لێ شێواوە و نازانێت چی بکات.