مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق كۆبووەوە

85 جار خوێندراوەتەوە کات05:37 بەروار21-09-2019
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق كۆبووەوە
راچڵەكین

سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەگەڵ سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق كۆبووەوە.

نوسینگەی راگەیاندنی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بڵاویكردەوە"ئەمڕۆ شەممە 21-9-2019 لە سەڵاحەددین مەسعود بارزانی، پێشوازی لە نەسیر ئەلعانی، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق كرد".

ئاماژە بەوەشكراوە"لە دیدارێكدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و پڕۆسەی سیاسی عیراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاڵوگۆڕ كرا".